مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی خزر ڕەسوڵ مروەت، زیندانیی سیاسی پێشوو

خزر (شەماڵ) ڕەسوڵ مروەت، زیندانیی سیاسی پێشوو و چالاکیی مەدەنی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٦ خەزەڵوەری ١٤٠٤، خزر (شەماڵ) ڕەسوڵ مروەت، زیندانیی سیاسی پێشوو و چالاکیی مەدەنی شاری مەهاباد، لە ماڵەکەیدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی خزر ڕەسوڵ مروەت نادیارە.

شایانی باسە، خزر (شەماڵ) ڕەسوڵ مروەت پێشتر لە گەلاوێژی ١٣٧٨ دەستبەسەرکرا و لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری و پێنج ساڵ زیندانیی دواخراو سزادراوە. ناوبراو پاش دوو ساڵ زیندان بە مەرج ئازادکرا، بەڵام لە خوێندن بۆ بڕوانامەی ماستەر بێبەشکرا.

ناوبراو لە ڕەشەممەی ١٣٩١ پاش بەشداری لە گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە خوێندکارانی شین ئاوا دەستبەسەرکرا و چەندین مانگ لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد و ورمێ لێپرسینەوەی لێکراوە. لە ڕەزبەری ١٣٩٢، دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی «دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی» بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادا کە ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ پەسەندکرا.

خزر ڕەسوڵ مروەت، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا چەندین جار لە زیندانەکانی مەهاباد، ورمێ و میاندواو دوورخرایەوە و جێگۆڕکێکرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئاودانان؛ دەرچوونی سزای نوێی زیندان بۆ چوار زیندانیی سیاسی

چ اکتبر 29 , 2025
چوار زیندانیی سیاسی خەڵکی ئاودانان لە دۆسیەیەکی نوێدا، بە گشتی ١٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری سزادران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوار زیندانیی سیاسی خەڵکی ئاودانان بە ناوەکانی محەممەد دانیالی، وەحید چاوران، ناسر ڕەزایی و محەممەدحسێن حاسلی، لە دۆسیەیەکی دیکەدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی بە گشتی ١٣ ساڵ و […]

بابەتی پەیوەندیدار