مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

کەیوان سەیدئەحمەدی، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەممە شەشی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کەیوان سەیدئەحمەدی، هاوڵاتی خەڵکی گوندی «بیرم» لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پاشەکشەکردنی ڕژیم لە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی؛ سزاکەی بۆ ٣٠ ساڵ زیندان کەمکرایەوە

پ اکتبر 30 , 2025
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و ڕاگەیاندنی ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری شەریفە محەممەدی، چالاکیی کرێکاری و زیندانیی سیاسی، سزای لەسێدارەدانی ئەم چالاکەی ژن بۆ ساڵ زیندان کەمکرایەوە. ڕەئیسیان ڕایگەیاند ئەم بڕیارە پاش فشاری فراوانی ڕای گشتی، پشتیوانی ناوەندەکانی نێودەوڵەتی کرێکاری و کارزاری بەردەوامی دادپەروەری بووە. ڕەئیسیان گوتیشی ئەم گۆڕانەی سزایە نیشانەی «بەزەیی» و […]

بابەتی پەیوەندیدار