سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی چیاکۆ ڕەزایی

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی چیاکۆ ڕەزایی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتیە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی چیاکۆ ڕەزایی، وەرزشکاری شاری سنە هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتیە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هێشتا هێزەکانی ڕژیم لەبارەی دۆخی ئەم هاوڵاتیە وەڵامی بنەماڵەکەی نادەنەوە.

چیاکۆ ڕەزایی، ڕۆژی هەینی چواردەی خەرمانانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

چیاکۆ ڕەزایی، پاڵەوانی ئاسیا و کەسایەتیەکی ناسراوی وەرزشی MMA.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شەپۆلی نوێی هەڵاوسان، گوشارێکی قورس بۆسەر ژیانی خەڵک و ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی

ش نوامبر 1 , 2025
لەم ساڵانەی دواییدا شەپۆلێکی بێ وێنەی هەڵاوسان ژیانی ملیۆنان بنەماڵەی تووشی دژوارییەکی تاقەت پروکێن کردووە. لە بنەماڵە کرێکارییەکانەوە بگرە تا بنەماڵە کەم داهاتەکان و چینی مامناوەند، هەموویان هەوڵدەدەن بە داهاتە جێگیرەکانیان، هەزینەی بەردەوام ڕوو لە زیادبوونی ژیان دابین بکەن. بەڵام دوایین ئاماری ڕاگەیەندراوی ناوەندی ئاماری ئێران کە لە چەند ڕۆژی […]

بابەتی پەیوەندیدار