سنە؛ دەستبەسەرکرانیی ١٠ چالاکوانیی مەدەنی و کرێکاری لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

هێزەکانی ڕژیم لە شاری سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکوانانیی مەدەنی، ژینگەپارێزی و کرێکاری و ١٠ چالاکوانیان دەستبەسەر کرد. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە نیگەرانییەکان لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی فراوان لە کوردستان پەرەی سەند.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم لە شاری سنە ١٠ چالاکوانی مەدەنی، ژنان، ژینگەپارێزی و کرێکاریی ئەم شارەیان دەستبەسەر کرد. ئەم چالاکوانانە بریتین لە خالد سەیفپەناهی، ئارمان سەلیمی، قانع خاتری، بەیان فەرەجوڵڵاهی، دلێر ئەسکەندەری، جەمال خوداڕەحمی، کەیوان زەندکەریمی، شاهۆ محەمەدی، خەبات ئەسەدی، وریا موعید و سدیق مەحمودی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خالد سەیفپەناهی برای حامد سەیفپەناهی گیانبەختکردوو و لە کاتی دەستبەسەرییدا سوکایەتی و بێڕێزی بە دایە خەجێ دایکی خالد پێکردووە.

شایانی باسە کە ئەم چالاکوانانە پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی مەدەنی دەستبەسەر کراون و ڕێکاری یاساییان هەبووە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە شوێنی زیندانیی و دۆخی ئەم چالاکوانانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ دەستبەسەرکرانیی سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ی ژانویه 4 , 2026
سێ هاووڵاتیی خەڵکی کەنگاوەر بە ناوەکانی ئێلاهە، ستایش و نازەنین خەزایی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شەهریاری تاران دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٣ بەفرانباری ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی ستایش خەزایی (تەمەن ١٨ ساڵ)، نازەنین خەزایی (تەمەن ١٩ ساڵ) و ئێلاهە […]

بابەتی پەیوەندیدار