ئیلام؛ دەستبەسەرکرانیی ٣٠ هاووڵاتی دیکە لە ئیلام، دەڕەشار، بەدرە، مەلەکشاهی، سەرابلە و چەرداول

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لانیکەم ٣٠ هاووڵاتیی دیکە کە دوو لاوی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ، ژنێک و ئەندامێکی دەستەی زانستی زانکۆ، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ١١ تا ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، لانیکەم ٣٠ هاووڵاتی لە شارەکانی ئیلام، دێهلۆران، دەڕەشار، بەدرە، مەلەکشاهی، سەرابلە و چەرداول دەستبەسەرکراون. زۆربەی ئەو دەستبەسەرکردنانە بەبێ فەرمانی دادگا و بە هێرشکردنی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵی ئەم هاوڵاتیانە ئەنجامدراون و تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە دۆخ و شوێنی زیندانیکرانی زۆرێک لە دەستبەسەرکراوان زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە نێو دەستبەسەرکراوەکاندا دوو لاوی خوار تەمەن ١٨ ساڵ، ژنێک و “نەبی ئومێدی” مامۆستای یاریدەدەری ئابووری لە زانکۆی ئیلام و چالاکوانیی مافی مەدەنی بوونی هەیە. هەروەها ڕاپۆرتەکان دەڵێن هەندێک لەم هاوڵاتییانە بە توندوتیژی دەستبەسەرکراون.

ناوی دەستبەسەرکراوان بەپێی شارەکان بەمجۆرەیە؛

ئیلام؛ ١٤ هاوڵاتی

هەینی دوازدەی بەفرانباری ١٤٠٤:

– عەلی سەجادیان، ١٩ ساڵ

– میلاد کەرەمی، ٢٣ ساڵ

شەممە سێزدەی بەفرانباری ١٤٠٤:

– مەیسەم نوری، ٢١ ساڵ؛ کە لەکاتی دەستبەسەرکرانیدا بەهۆی سەختی برینەکانی  لە نەخۆشخانەی خومەینی ئیلام خەوێندرابوو و سەرەڕای شکانی چەند ددانێکی و هەردوو موچی دەستی، بەڵام بەشێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤:

– ڕەزا چکاو، ١٩ ساڵ

– میلاد شاپەسەندی، ٢١ ساڵ

– مێهدی فەهیمی، ٢١ ساڵ

– ئارمین کەریمی، ٢١ ساڵ

– مێهدی کۆهەنی، ١٧ ساڵ

– ئەمیرمحەممەد سوهرابیان

– محەدەسە ڕەزازادە، ١٩ ساڵ

– عەلی سارایی، ١٩ ساڵ

– ئەمیر یوسفزادە، ٢١ ساڵ

– محەممەدمەهدی ئایدیان

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، نەبی ئومێدی، یاریدەدەری مامۆستای ئابووری زانکۆی ئیلام و چالاکوانیی مەدەنی، بەشێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکراوە.

دێهلوران؛ ٢ هاوڵاتی

پێنجشەممە یازدەی بەفرانباری ١٤٠٤:

– موعین مەلەکی، ١٦ ساڵ

– ئومێد عەینی، ٢٣ ساڵ

دەڕەشار؛ ٤ هاوڵاتی

یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤:

– جەعفەر ڕەهبەری، ٢٠ ساڵ

– نیما ناسری، ٢٠ ساڵ

– حەسەن نورەدین وەند، ٣٧ ساڵ 

– محەممەد ئەمین بازگیر

بەدرە؛ ٤ هاوڵاتی

هەینی دوازدەی بەفرانباری ١٤٠٤:

– ئەمیرموراد حاسلی، ٢٢ ساڵ

شەممە سیازدەی بەفرانباری ١٤٠٤:

– موعین فازلی، ١٨ ساڵ

– ڕەزا عەبدشاهی، ١٨ ساڵ

– ئاریا کەریمی

مەلەکشاهی؛ ٢ هاوڵاتی

شەممە سیازدەی بەفرانباری ١٤٠٤:

– مستەفا فەرەجی

یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤:

– مەهدی قەیسەربەیگی، ٣٧ ساڵ

سەرابلە؛ ٢ هاوڵاتی

هەینی دوازدەی بەفرانباری ١٤٠٤:

– عەلیڕەزا نەقیزادە، ٢٧ ساڵ

شەممە سیازدەی بەفرانباری ١٤٠٤:

– جەواد مەلەک، ٢٥ ساڵ

چەرداول؛ ٢ هاوڵاتی

شەممە سیازدەی بەفرانباری ١٤٠٤:

– بێهزاد عەباسی، ٢٦ ساڵ

– هیوا عەباسی، خەڵکی شاری شەباب سەر بە چەرداول

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ڕەسمی لە بارەی تۆمەتەکانی دژیان، شوێنی زیندانیکران و دۆخی یاسایی ئەم هاوڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانیی سەرەڕۆیانەی خوێندکارێکی یاسا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

د ژانویه 5 , 2026
هاوکات لەگەڵ درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانیی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، خوێندکارێکی یاسا لە مەهاباد بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، ئیمان چشتە، خوێندکاری بەشی یاسا و هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار، لەسەر سێ رێگای «دارلک»ی شاری مەهاباد […]

بابەتی پەیوەندیدار