ئیلام؛ دەستبەسەرکرانیی توندوتیژانەی دوو برا و بەردەوامی بێ ئاگایی لە چارەنووسیان

دکتۆر نەبی ئومێدی، مامۆستای یاریدەدەری ئابووری لە زانکۆی ئیلام و براکەی، دکتۆر عەلی ئومێدی چالاکی سیاسی کە دوو هاووڵاتی خەڵکی ئیلامن، لە دوو ڕۆژ لەمەوبەرەوە دوای دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەیان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم دوو برایە، بەبێ فەرمانی دادوەر و ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکەیان، هەوڵی دەستبەسەرکرانی دکتۆر نەبی ئومێدی و دکتۆر عەلی ئومێدییان داوە. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هێزەکانی ڕژیم بۆ دەستبەسەرکردنی دکتۆر نەبی ئومێدی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوک و براکەی و کەسوکاری دیکەی. لەم هێرشەدا و دوای بەرەنگاری دکتۆر عەلی ئومێدی، هێزەکانی ڕژیم هەردوو براکەیان ئازار و ئەشکەنجە کردووە و دواتر دەستبەسەریان کردوون. بەگوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان؛ دکتۆر نەبی ئومێدی لەم لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم لووت و دەستی شکاوە و سەرەڕای ناجێگیری جەستەیی، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری دکتۆر نەبی و دکتۆر عەلی ئومێدی بۆ شوێنی زیندانیکران و بارودۆخیان تا ئێستا بێئەنجام ماوەتەوە و ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانئ لەبارەی سەلامەت و چارەنووسی ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژیان، شوێنی زیندانیکران و دۆخی جەستەیی ئەم هاوڵاتیییانە لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕانەگەیەندراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئیلام و سەراوڵە؛ دەستبەسەرکرانیی سێ هاووڵاتی و بەردەوامی بێ ئاگایی لە چارەنووسیان

س ژانویه 6 , 2026
ئەمیرحوسێین تەعمیرکاری، محەممەدحسێن مورادی و ئەبولفەزڵ پورڕەزایی، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری ئیلام و سەراوڵە، لەم ڕۆژانەی دواییدا بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخ و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەممە ١٣ بەفرانبقری ١٤٠٤، محەممەدحسێن مورادی، […]

بابەتی پەیوەندیدار