مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا

کازم ئازدە و ناسر ئازرم، دوو هاوڵاتی خەڵکی «خەلیفان» لە مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی سێشەممە ١٨ سەرماوەزی ١٤٠٤، کازم ئازدە و ناسر ئازرم، دوو هاوڵاتی خەڵکی «خەلیفان» لە مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دەستبەسەرکرانە بە هێرش بۆ ماڵی ئەم هاوڵاتییانە و بە توندوتیژی کراوە. شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٠ هاوڵاتی لە شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و لەبارەی سەلامەتی و چارەنووسی دەستبەسەرکراوان نیگەرانیی زیاتربووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ستانداردی مافەکانی مرۆڤ، بەهرەمەندبوونی یەکسانە لە هەموو دەستکەوتەکانی مرۆڤ

چ دسامبر 10 , 2025
ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی دێسامبر بەرامبەر بە ١٩ی سەرماوەز، ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤە. ٧٧ ساڵ لەمەوبەر لەو ڕۆژەدا “جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ” لەلایەن کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک بەڵگەنامەیەکی جیهانی و پابەندکەر پەسەندکرا. ئەگەرچی لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بڕگەکانی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤیان بە فەرمی ناسیوە و تەنانەت لە […]

بابەتی پەیوەندیدار