کرماشان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی حەمزە نوری

بە تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییەکی دانیشتووی کیانشار سەر بە کرماشان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «حەمزە نوری»، هاوڵاتی دانیشتووی گەڕەکی کیانشار سەر بە کرماشان، هێشتا هیچ زانیارییەک لە شوێنی زیندانیکران و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حەمزە نوری ڕۆژی دووشەممە ١٥ بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەرپێلی زەهاو؛ دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی عەلی ڕەزا بەساتزادە

چ ژانویه 7 , 2026
هاوڵاتییەکی خەڵکی سەرپێلی زەهاو، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی ڕەزا بەساتزادە، هاوڵاتی خەڵکی سەرپێلی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردۆتە […]

بابەتی پەیوەندیدار