بە تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییەکی دانیشتووی کیانشار سەر بە کرماشان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «حەمزە نوری»، هاوڵاتی دانیشتووی گەڕەکی کیانشار سەر بە کرماشان، هێشتا هیچ زانیارییەک لە شوێنی زیندانیکران و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حەمزە نوری ڕۆژی دووشەممە ١٥ بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

