لە درێژری شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییانی کورد، عەلی دڵفروز هاوڵاتی خەڵکی ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی توندوتیژانە هێرشیان کردەسەر ماڵەکەی، بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی دڵفروز هاوڵاتی ٣٧ ساڵ خەڵکی ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەشێوەیەژی توندوتیژانە هێرشیان کردەسەر ماڵەکەی، بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هێزە لیباس شەخسییەکان کە هێرشیان کردەسەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە، ناوبراویان بەشێوەیەژی توندوتیژانە و نامرۆڤانە دەستبەسەرکردووە. لەم هێرشەدا، ماڵی عەلی دڵفروز پشکنراوە، تێکدراوە و ژمارەیەک کەرەستەی تایبەتی ناوبراو وەک تەلەفۆن و لاپتۆپ بەبێ بڕیاری دادوەر دەستی بەسەردا گیراوە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەت شوێنی زیندانیکران و دۆخی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

