ئەیوان؛ دەستبەسەرکرانیی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانەی عەلی دڵفروز و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

لە درێژری شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییانی کورد، عەلی دڵفروز هاوڵاتی خەڵکی ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی توندوتیژانە هێرشیان کردەسەر ماڵەکەی، بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی دڵفروز هاوڵاتی ٣٧ ساڵ خەڵکی ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەشێوەیەژی توندوتیژانە هێرشیان کردەسەر ماڵەکەی، بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هێزە لیباس شەخسییەکان کە هێرشیان کردەسەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە، ناوبراویان بەشێوەیەژی توندوتیژانە و نامرۆڤانە دەستبەسەرکردووە. لەم هێرشەدا، ماڵی عەلی دڵفروز پشکنراوە، تێکدراوە و ژمارەیەک کەرەستەی تایبەتی ناوبراو وەک تەلەفۆن و لاپتۆپ بەبێ بڕیاری دادوەر دەستی بەسەردا گیراوە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەت شوێنی زیندانیکران و دۆخی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کەرەج؛ کوژرانی سێ ئەندامی یەک خێزانی خەڵکی سونقور و کولیایی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

ج ژانویه 16 , 2026
لە درێژەی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری کەرەج، سێ ئەندامی یەک خێزانی خەڵکی سونقور و کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، بیژەن موستەفەوی ٥٥ ساڵ، خانەنشینی وەزارەتی پەروەردە، لەگەڵ هاوسەرەکەی زەهرا بەنی‌عامریان ٤٨ ساڵ، فەرمانبەری خانەنشینی […]

بابەتی پەیوەندیدار