عوسمان مەزین، پارێزەری دادگایی خەڵکی سەردەشت و پارێزەری ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسی کورد، لە تاران لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەم ڕۆژانەی دواییدا، عوسمان مەزین، پارێزەری دادگایی خەڵکی شاری سەردەشت کە پارێزەری ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسی کورد کردووە، لە تاران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم پارێزەرەی دادگای دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی زیندانیی، دۆخی سەلامەتی و هۆکاری دەستبەسەریی عوسمان مەزین نادیارە.
شایانی باسە لێکۆڵینەوەکانی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ چارەنووسی ناوبراو هێشتا بێئەنجامە.

