ئیلام؛ ئارمین دادفەر گەنجی ٢١ ساڵی کورد، ناسنامەی یەکێکیتر لە گیانبەختکردووان

«ئارمین دادفەر»، ٢١ ساڵ، خەڵکی شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئیلامە کە بە گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، «ئارمین دادفەر» گەنجێکی ٢١ ساڵی کورد خەڵکی شاری بەدرە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئیلام، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزەکانی ڕژیم کوژرا. ئارمین دادفەر، کوڕی موختار، خەڵکی گوندی سەرتەنگ، لە شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام بووە.

بەپێی ئەو زانیارییە گەیشتووەکان، بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا کوژراون، بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی گیانبەختکردووەکان ناچاربوون لە نێوان ٧٠٠ ملیۆن بۆ یەک ملیارد تمەن بدەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستبەسەرکرانیی سدیق یوسف پوور، ئەندامی گروپی شاخەوانی «هەڵۆ» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

پ ژانویه 22 , 2026
«سدیق یوسف پوور» ناسراو بە “پیرە هەڵۆ”، زیندانی سیاسی پێشوو و ئەندامی گروپی شاخەوانی “هەڵۆ” لە سەقز، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادگا، سدیق یوسفپووریان دەستبەسەر کردووە و دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و پشکنینیان […]

بابەتی پەیوەندیدار