«یەزدان ڕەوایی»، هاوڵاتی کورد خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییە سەرتاسەرییەکانە کە لە کاتی سەرکوتی سەر شەقامدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، یەزدان ڕەوایی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی شەهریار لە پارێزگای تاران، بە گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.
لەسەر بنەمای ڕێکارە جێبەجێکراوەکانی لایەنە دامەزراوە ئەمنییەکان، خێزانی گیانبەختکردووانی نارەزایەتییەکان ڕووبەڕووی کەشێکی ئەمنی، فشار و سنوورداری لە ڕاگەیاندن و بەڕێوەبردنی مەراسیمی بەخاکسپاردن دەبنەوە و وردەکارییەکانی پەیوەست بە چۆنیەتی کوژرانی گیانبەختکردووەکان دچنە ژێر کۆنتڕۆڵێکی توند.

