«سدیق یوسف پوور» ناسراو بە “پیرە هەڵۆ”، زیندانی سیاسی پێشوو و ئەندامی گروپی شاخەوانی “هەڵۆ” لە سەقز، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادگا، سدیق یوسفپووریان دەستبەسەر کردووە و دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و پشکنینیان کردووە. سدیق یوسف پوور پێشووتر دەستبەسەرکراوە و سزادراوە و بەردەوامی لە نەبوونی زانیاری لەبارەی بارودۆخەکەی بۆتە هۆی نیگەرانی خێزانەکەی و هاورێکانی.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی سدیق یوسپوور بەفەرمی ڕانەگەیەندراوە.

