سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٥ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی «مەسعود کیانی»، مامۆستا و چالاکوانی میدیایی خەڵکی شاری شاباد، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و بێ ئاگایی لە چارەنووسی بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، «مەسعود کیانی»، مامۆستا و چالاکوانی میدیایی خەڵکی شاری شاباد، بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ زانینی دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو تا ئێستا بێئەنجام ماوەتەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی مەسعود کیانی بە شێوەیەکی فەرمی ڕانەگەیەنراوە.

