«میلاد میرزابەیگی، پەیام میرزابەیگی و سینا میرزابەیگی»، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، میلاد میرزابەیگی، پەیام میرزابەیگی و سینا میرزابەیگی بەهۆی هێرشی توندوتیژانەی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵی خێزانەکەیان بەبێ بڕیاری دادگا، دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. لەدوای دەستبەسەرکردنیان تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخ و شوێنی زیندانیکرانیان و چارەنووسیان لەلای خێزان و کەسوکاریان لەبەردەستدا نییە.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان پەیام میرزابەیگی و سینا میرزابەیگی برای یەکترن و میلاد میرزابەیگی ئامۆزایانە. بەردەوامی نەبوونی زانیاری لەسەر دۆخی ئەو سێ هاووڵاتییە نیگەرانی زۆری بۆ بنەماڵە و کەسوکاریان دروست کردووە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی میلاد و پەیام و سینا میرزابەیگی بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە و بەدواداچوونی بنەماڵەیان لەگەڵ دامەزراوە بەرپرسەکان تا ئێستا بێ ئەنجام ماوە.

