کرماشان؛ مەجید ڕەشیدی هاووڵاتییەکی ٥١ ساڵ ناسنامەی یەکێک تر لە  گیانبەختکردووانی نقرەزایەتییە سەرتاسەرییەکان

«مەجید ڕەشیدی»، هاووڵاتییەکی ٥١ ساڵ خەڵکی کرماشان، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە لە گەڕەکی “مەسکەن”ی ئەم شارە کە لە کاتی سەرکوتکردنی نارەزایان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە گیانی بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کوڵبەرنیوز، “مەجید ڕەشیدی” ئێوارەی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گەڕەکی “مەسکەن”ی کرماشان، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەم گیانبەختکردووە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی “باخی فیردەوس”ی کرماشان بە خاک سپێردرا.

مەجید ڕەشیدی، کوڕی محەممەد، باوکی کچێکی ٢٧ ساڵان و کوڕێکی ١٦ ساڵان بوو.

ڕادەستکردنی تەرمی گیانبەختکردووانی نارەزایەتییەکان لە کرماشان بە شێوەیەکی ئاسایی بە مەرجی وەرگرتنی بڕە پارەیەک لە نێوان ٧٠٠ ملیۆن بۆ یەک ملیارد تمەن لە خێزانەکان بووە و خێزانەکان لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ناچار بوون واژۆی پەیمانی نووسراو بکەن. لە هەمان کاتدا، دامەزراوە ئەمنییەکان چاودێری ڕاستەوخۆیان لەسەر پڕۆسەی بەخاکسپاردن هەبووە و خێزانەکانیان خستووەتە ژێر فشارەوە بۆ ئەوەی لە ڕاگەیاندنی وردەکارییەکان یان بەشداریی بەرفراوانی خەڵک لە بەخاکسپاردنەکان ڕێگری بکەن. ئەم هەنگاوانە بووەتە هۆی ئەوەی خێزانەکان ناچار بن بۆ بەخاکسپاردنی خۆشەویستانیان، ڕێڕەوە جێگرەوە و گوندەکانی دەوروبەری شار هەڵبژێرن.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئیسفەراین؛ گیانبەختکردنی پویا ڕۆستەمی و عەباس زەینەلی لە کاتی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکان

د ژانویه 26 , 2026
«پویا ڕۆستەمی» و «عەباس زەینەلی»، دوو گەنجی کوردی کورمانجی خەڵکی ئیسفەراین، لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەن کە لە کاتی سەرکوتکردندا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم کرانە ئامانج و گیانیان بەختکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “پویا ڕۆستەمی”ی ٢٥ ساڵان و “عەباس زەینەلی” کە کەمتر لە ٢٥ ساڵ تەمەنی بوو، ئێوارەی پێنجشەممە […]

بابەتی پەیوەندیدار