«پویا ڕۆستەمی» و «عەباس زەینەلی»، دوو گەنجی کوردی کورمانجی خەڵکی ئیسفەراین، لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەن کە لە کاتی سەرکوتکردندا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم کرانە ئامانج و گیانیان بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “پویا ڕۆستەمی”ی ٢٥ ساڵان و “عەباس زەینەلی” کە کەمتر لە ٢٥ ساڵ تەمەنی بوو، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئیسفەراین کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانیان لەدەستدا. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، “پویا ڕۆستەمی” بە تەقەی گوللەی جەنگی بۆ دەم و سەر سنگی گیانی بەختکرد و “عەباس زەینەلی”ش کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی.
شایانی باسە کە، پویا ڕۆستەمی لە منداڵیدا باوکی لەدەستداوە و تەنها یەک برای هەبووە و دایکیان، هەردوو کوڕەکەی بە تەنها گەورە کردووە.

