«ڕەحیم شامحەممەدی»، هاوڵاتی شاری بۆکان، لەگەڵ دوو منداڵەکەی «سەردار شامحەممەدی» ١٧ ساڵ و «محەممەد شامحەممەدی» ١٨ ساڵ، زیاتر لە ٨ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێران دەستبەسەرکراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی مانەوەیان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «ڕەحیم شامحەممەدی»، هاوڵاتی شاری بۆکان، لەگەڵ دوو منداڵەکەی «سەردار شامحەممەدی» ١٧ ساڵ و «محەممەد شامحەممەدی» ١٨ ساڵ، پێش هەشت ڕۆژ بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییانە بۆ زانینی شوێنی زیندانیکران و بارودۆخیان تا ئێستا بێئەنجام ماوە و ئەم سێ ئەندامی بنەماڵەیە لە شوێنێکی نادیار ماونەتەوە و لە حەقی بینینی پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەشبوون.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ڕەحیم شامحەممەدی و دوو کوڕەکەی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

