دزفوول؛ کوژرانی حەمید شاکریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران

«حەمید شاکریان»، هاووڵاتی ٤٢ ساڵەی لوڕ خەڵکی شاری دزفوول سەر بە پارێزگای خوزستان لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، حەمید شاکریان لە شەقامی قازی لە شاری دزفوول، لە کاتی کۆبوونەوە ناڕەزاییەکاندا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کرایە ئامانج. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، گوللەی جەنگی بەر «سەر»ی ئەم هاووڵاتییە کەوتووە و ناوبراو لە ئەنجامی سەختی برینەکانی، گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، حەمید شاکریان خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە و کوژرانی ناوبراو ل شەپۆلێکی خەم و نیگەرانی لەنێو خێزان و هاووڵاتیانی ناوچەکە درووست کردووە. تا ئێستا دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان بەرپرسیارێتی ئەم تەقەکردنەیان لەئەستۆ نەگرتووە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان دەربارەی ئەم ڕووداوە ڕانەگەیاندووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای گیانلەدەستدانی ئەم هاووڵاتییە، کەشی ئەمنی لە دەوروبەری شوێنی ڕووداوەکە توندتر بووەتەوە و هێزە ئەمنییەکان بەمەبەستی ڕێگریکردن لە کۆبوونەوە و ناڕەزایی هاووڵاتیان، ئامادەبوونێکی بەرفراوانیان لە شەقامەکانی دەوروبەریدا هەبووە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک و گواستنەوەی بۆ گرتووخانە ئەمنییەکان

د فوریه 2 , 2026
«سۆران سەحراگەرد»، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ ئەنجامدانی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان گواستراوەتەوە؛ دەستبەسەرکردنێک کە بەبێ ئاگادارکردنەوەی فەرمی و لە کەشێکی تێکەڵ بە نامۆیی سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو ئەنجام دراوە. بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیووز، ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی رێبەندانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بەبێ […]

بابەتی پەیوەندیدار