کامێران؛ کوژرانی منداڵێکی ١٤ ساڵان لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکان

«ماهان زارەعی»، منداڵێکی ١٤ ساڵە و قوتابی پۆلی هەشتەم، لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر شاری کامیاران گیانی بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەک شەممە ١٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٤، لە دوای هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر بنکە سەربازیییەکانی شاری کامێران، «ماهان زارەعی»ی ١٤ ساڵە و قوتابی پۆلی هەشتەم، لە کاتی کرانە ئامانجی بینای کلانتەری ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری زیاتر دەربارەی وردەکاری ئەم ڕووداوە و ئەگەری کوژراو یان برینداری دیکە بڵاونەکراوەتەوە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ کوژرانی سێ هاووڵاتیی مەدەنی لەوانە منداڵێکی ١٥ ساڵە لە ئاکامی بۆمباردومانی بینای فەرمانداری

ی مارس 8 , 2026
سێ هاووڵاتیی مەدەنی، لەوانە منداڵێکی ١٥ ساڵە و خوێندکارێکی بەشی پزیشکی، لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەندی شاری بۆکان گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، لە ئاکامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بینای فەرمانداری بۆکان و چەند بنکەی سەربازی و ئەمنیەتی دیکە […]

بابەتی پەیوەندیدار