«ماهان زارەعی»، منداڵێکی ١٤ ساڵە و قوتابی پۆلی هەشتەم، لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر شاری کامیاران گیانی بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەک شەممە ١٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٤، لە دوای هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر بنکە سەربازیییەکانی شاری کامێران، «ماهان زارەعی»ی ١٤ ساڵە و قوتابی پۆلی هەشتەم، لە کاتی کرانە ئامانجی بینای کلانتەری ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری زیاتر دەربارەی وردەکاری ئەم ڕووداوە و ئەگەری کوژراو یان برینداری دیکە بڵاونەکراوەتەوە.

