سیروان کەریمی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەرمانانی ١٤٠٢، سیروان کەریمی تەمەن ٣٤ ساڵ، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایبەتی ئەم هاووڵاتییە و ترس و نیگەرانیان دروست کردووە و بە توندوتیژی دەستگیریان کردووە.
دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتیە بەبێ فەرمانی دادگا ئەنجامدراوە و تا ساتەوەختی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە نییە.