دیواندەرە؛ ئازادی ئیدریس دروستکار بە کەفالەت

ئیدریس دروستکار، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، بە دانانی کەفالەت تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئیدریس دروستکار، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، بە دانانی کەفالەت تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
ئیدریس دروستکار ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری دیواندەرەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم هاووڵاتییەیان دەستگیر کردووە.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سەقز؛دەستبەسەر کردنی کەیوان ڕەحیمی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ج اکتبر 6 , 2023
کەیوان ڕەحیمی،هاووڵاتی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،کەیوان ڕەحیمی هاووڵاتی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.کەیوان ڕەحیمی لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠،بە تۆمەتی “چالاکی دژ بە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران” […]

You May Like