زانیار مەحمودی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/11/photo1698968165.jpeg)
بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، زانیار مەحمودی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته ئەم هاوڵاتییە بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا لەلایەن هێزه ئەمنییەکانەوه له ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکراوه.
تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە نییە.