نەوسوود؛ برینداربوونی دووەمین کۆڵبەر ئەندامی یەک خێزان لە دە مانگی ڕابردوودا

فەرشاد ڕۆستەمنژاد کۆڵبەری تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی “شەمشیر”ی سەر بە شاری پاوە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوو. هەروەها فەردین ڕۆستەمنەژاد برایەکی دیکەی ساڵی ڕابردوو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود تووشی پچڕانی دەمارەکانی پشت بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە دەمانچەی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەر لە هێڵی سنووری نەوسوود کردووە و لە ئەنجامدا کۆلبەرێک بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە فەرشاد ڕۆستەمنژاد تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “شەمشیر” ی سەر بە شاری پاوەیە. جێگای ئاماژەیە، فەرشاد ڕۆستەمنەژاد دووەم ئەندامی کۆڵبەری ئەم بنەماڵەیەیە کە لە هەمان سنووردا لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا بووەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بووە.

برایەکی دیکەی بە ناوی فەردین ڕۆستەمنژاد تەمەن ٢٦ ساڵ، خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠١ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە تووشی پچڕانی دەمارەکانی بڕبڕەی پشت بووە و توانای ڕۆشتنی بۆ هەمیشە لەدەست داوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

تاران؛ گواستنەوەی فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری شاری سنە، جارێکی دیکە لە زیندانی ئێوین بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی 

پ ژانویه 11 , 2024
فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری شاری سنە لە بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی باری جەستەیی ناجێگیر بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی تاران ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠ بەفرانباری ١٤٠٢، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری شاری سنە و بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی بوونی ئازارێکی زۆر لە گوێیەکانی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو بۆ جاری دووەم […]

You May Like