به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ بۆكان، سه‌قز و ئیلام

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ بۆكان، سه‌قز و ئیلام

ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز وێڕای جه‌وی ئه‌منییه‌تی و میلیتاریزه‌ كردنی شاره‌كان، له‌ لایه‌ن سه‌دان كه‌سه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی “ته‌رغه‌”ی سه‌ر به‌ شاری بۆكان، “جاقل”ی سه‌ر به‌ شاری سه‌قز و هاووڵاتییانی ئیلامی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌كاین ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ دانیشووانی گونده‌كانی “ته‌رغه‌” و جاقل” كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمی دواین ڕۆژی هه‌ینی ساڵ به‌ڕێوه‌ نه‌به‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه‌ كردنی شاره‌كان، به‌ سه‌دان كه‌س له‌ هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ شاره‌كانی بۆكان، سه‌قز و ئیلام به‌شداری ئه‌و ڕێوڕه‌سمانه‌ بوون و ئاهه‌نگی شایی و خۆشیان گێڕا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ژمارەی کۆڵبەرانی بریندار و کوژراو لەسەر سنوورەکانی کوردستان بە پێی ناو شارەکان

ش مارس 19 , 2022
ژمارەی کۆڵبەرانی بریندار و کوژراو لەسەر سنوورەکانی کوردستان بە پێی ناو شارەکان لە ساڵی 1400ی هەتاویدا خەڵکی زیاتر لە 30 شاری کوردستان ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەرگیری کۆڵبەری بووگن. هەر وەکوو لە نمودارەکەدا دەیبێنن ساڵی ڕابردوو لە 28 شاری کوردستاندا کۆڵبەری کوژراو و بریندارمان هەیە. تێبینی:ئەو ڕەقەمانەی سەر ناوی شارەکان ئاماری […]

You May Like