بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک “سەر”ی بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “محەمەد ڕەشیدی” تەمەن ٢٤ ساڵ، بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاستکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بۆ چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی ناوچەکە گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

لە تەلارسازی بۆ کۆڵبەری

پ فوریه 1 , 2024
نووسەر؛ گفتوگۆی ڕۆمان میرەکی، میدیاکار لەگەڵ یوسف ڕەشیدی، تەلارساز و کۆڵبەری خەڵکی پاوە ڕۆمان؛ بۆچی گەنجان کۆڵبەری دەکەن یان پێویستیان بە کۆڵبەری هەیە؟ یوسف؛ زۆرینەی گەنجەکانمان کۆڵبەری دەکەن بۆ ئەوەی ژیانیان هەبێت بەداخەوە ژیانێکی ئەوتۆیان نییە هەر ڕۆژ لەناو بێبەختی و بێچارەیی و سەختی دەژین بۆ ئەوە کۆڵبەری دەکەن کە […]

You May Like