میاندواو؛ ئازادی کاتی موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد بە دانانی بارمتە

موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندانی میاندواو ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد لە زیندانی میاندواو ئازاد کران.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئازادی ئەو هاوڵاتیانە ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣، هەردووکیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بوە.

موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد لە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری میاندواو دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەم شارە گوازرانەوە.

پێشتریش ڕاگەیندرابو کە بانگهێشت و دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز ڕوویداوە.

موحسین قادرڕەش ٣٠ ساڵە کوری خدر و ئومید قادرنژاد ٢٨ ساڵە کوڕی مەحمود، خەڵکی گوندی «حاجی حەسەن» سەربە شاری میاندواون.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

میاندواو؛ ئازادی کاتی ٢ هاوڵاتی لە زیندان بە دانانی بارمتە

ی مه 19 , 2024
ئومید ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی، خەڵکی میاندواو بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانای بارمتە و بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاد کران. ئەم هاوڵاتیانە لە […]

You May Like