بانە؛ برینداربوونی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کاسبکارێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ” کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج کە بەهۆیەوە کاسبکارێک بە ناسنامەی “ڕێبوار ڕەشیدی” لە “لاق”ی گوللەی بەردەکەوێت و بە سەختی برینداردەبێت.
شایانی باسە بەهۆی سەختی برینەکەی ئەم کاسبکارە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ زاینی، بە گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ٣٤ کۆڵبەر واتا (١٣٪) کوژراون و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا (٨٧٪) برینداربوون.
لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٢٢٢ حاڵەت واتا (٨٢٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژراون و برینداربوون، ٢٠ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵ ٢٠٢٤ زاینی، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ زاینی، ئێمە شایەتی بەرزبوونەی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنوورری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ناڕەزایەتی هەڵسووڕاوانی کرێکاریی و خانەنشینان دژ بە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی

د جولای 8 , 2024
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١۴۰۳، خانەنشینانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، کیشوەری، فولاد و بەشی پەیوەندییەکان، لە شار و پارێزگا جۆراجۆرەکان، لەوانە تاران، کرماشان، ئەهواز، شووش، مازەندەران و خوزستان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. بەشێک لە دروشمەکانی ئەو کۆبوونەوانە وەک هەمیشە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بارودۆخی ژیانی خانەنشینان بوو، کە بریتی بوون لە: گرانی، هەڵاوسان، […]

You May Like