بانە؛ برینداربوونی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “برۆیشکانی”ی بانە، بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەمە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “برۆیشکانی”ی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە تەقە کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە کاسبکارێک بە ناسنامەی “نەوید حەسەنی” تەمەن ٢٢ ساڵ بە سەختی برینداربوو.
شایانی باسە بەهۆی سەختی برینەکەی ئەم کاسبکارە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ زاینی، بە گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕەنو و سەرما، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ٣٤ کۆڵبەر واتا (١٣٪) کوژراون و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا (٨٧٪) برینداربوون.
لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٢٢٢ حاڵەت واتا (٨٢٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژراون و برینداربوون، ٢٠ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵ ٢٠٢٤ زاینی، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ زاینی، ئێمە شایەتی بەرزبوونەی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنوورری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ویست و داخوازییەکانی چینی کرێکار، لە دووتوێی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیدا دەست ناکەون

س جولای 9 , 2024
ڕۆژی ١٨ی پووشپەڕ، وتووێژێکی حسێن حەبیبی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کانوونی باڵای شۆڕا ئیسلامییەکانی کاری وڵات، لەگەڵ پەیامنێری ئیلنا لە ژێر ناوی “کرێکاران چییان لە پزیشکیان دەوێت؟” بڵاو کرایەوە. ئەم بەناو نوێنەرەی کرێکاران لەم وتووێژەدا هەوڵ دەدات بە هەندێک گشتاندن و دانی وادەی سەر خەرمان، گوشارەکانی خەباتی کرێکاران لەسەر سەرۆک کۆمارە […]

You May Like