“محەمەد خالید ڕەسوڵ زادە” هاووڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکانی شاری پیرانشار “محەمەد خالید ڕەسوڵ زادە” هاووڵاتی گوندی “بەندەرە”ی سەربە شاری پیرانشاریان دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان پاش دەستبەسەرکرانی ناوبراو هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی لە گوندی “بەندەرە” و ماڵی ناوبراویان پشکنیووە و بەشێک لە کەرەستەی تایبەتی ناوبراویان بردووە.
هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاووڵاتیەیان دەستبەسەرکردووە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.