مەریوان؛ دوورخستنەوەی “فرمێسک فەتاحی” مامۆستای خەڵکی شاری مەریوان

دیوانی دادی ئیداری، لە کۆتاییدا سزای دوورخستنەوەی “فرمێسک فەتاحی” مامۆستای شاری مەریوان دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و وەرگرتنی لە شورای ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، “فرمێسک فەتاحی” مامۆستای شاری مەریوان بە ١٤ ساڵ ئەزموونی ڕاهێنەری و بەڕێوەبەری پێش خوێندنگەی بنەڕەتی و خوێندنگاکانی بنەڕەتی بە بڕیاری کۆتایی دیوانی دادی ئیداری لە پەروەردە و فێرکردن دوورخرایەوە.

شەپۆلی نوێی ناردنی بەڵگەی چالاکانی سنفی و سزا قورسەکان لە دوورخستنەوە، تا دەرکردن لە خزمەت و لێبڕینی نمرە، بە بیانووی جیاوازی وەکو ئامادەنەبوون، ئامادەبوون لە ناڕەزایەتیە سنفیەکان، سەرپێچی لە ژینگەکانی فەرهەنگی و پەروەردە و سزادانە یاساییەکان بە شێوەیەکی فراوان لە جێبەجێکردندایە.

پێشتریش دیوانی دادی ئیداری سزای دوورخستنەوەی “دیاکۆ عەلەوی” مامۆستای شاری سەقز بە زیاتر لە ١٣ ساڵ ئەزموونی فێرکردن دەرکردبوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەوڵاوا؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە دۆخی "فەرید ئاداک"

د جولای 29 , 2024
“فەرید ئاداک” هاووڵاتی خەڵکی گوندی “ژیوار”ی سەربە شاری سەوڵاوا، هێشتا لە دەستبەسەری و بێ چارەنووسی بەسەر دەبات. بێ ئاگایی لە دۆخی ئەم هاووڵاتیە نیگەرانیەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “فەرید ئاداک” هاووڵاتی خەڵکی گوندی “ژیوار”ی سەربە شاری سەوڵاوا هێشتا لە دەستبەسەری و بێ چارەنووسی بەسەر دەبات.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “فەرید […]

You May Like