لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانیی سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییان و چڕبوونەوەی فەزای ئەمنی لە کوردستان، ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سەنقەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دووشەممە پازدەی بەفرانباری ١٤٠٤، فائزە شمایلی، ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سەنقەر سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە و هێزەکانی ڕژیم بەبێ گوتنی هۆکاری دەستبەسەرکرانی، ناوبراویان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکردووە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە بارەی شوێنی زیندانیکردن، دۆخی جەستەیی و یاسایی و تۆمەتەکانی دژی فائزە شمایلی لەبەردەستدا نییە.

