بانە؛ گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

ڕۆژی پێنجشەمە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ناسر عوسمانی” بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری “نیروان”ی بانە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ناسر عوسمانی” خەڵکی شاری “ڕەبت”ی سەربە شاری سەردەشت، ٤٠ ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری “نیروان”ی بانە گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی داڕمانی دیوارەوە

ج آگوست 2 , 2024
ڕۆژی چوارشەمە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی دیوارەوە لە شاری سنە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناسنامەی “لوقمان قادرنەژاد” ٥٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “مەرەبزان”ی شاری سنە، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی داڕمانی دیوار بوو و بەهۆی سەختی […]

You May Like