تەیفور سەلیمی بابامیری بە دانانی بارمتەی کاتی ٣ ملیارد تمەن و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ورمێ ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەمە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣، تەیفور سەلیمی بابامیری هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی کاتی ٣ ملیارد تمەن و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ورمێ ئازاد کرا.
ناوبراو نزیکەی ٤ مانگە لە گرتوخانەکانی ئەمنی سنە، بانە، بۆکان و ورمێ لێکۆڵینەوەی لێکرا و پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانەی ناوەندی ورمێ گوازرایەوە. تەیفور سەلیمی بابامیری لە ڕەشەمەی ١٤٠١، بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بۆکان دەستبەسەرکرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.