٤ هاووڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ فەرهاد قەمەری، خەڵکی گوندی کوتک و دانیشتووی دیواندەرە، محەمەد ئەمینی ٣٩ ساڵان کوڕی حاجی خەلیل خەڵکی گوندی کانی سفید، نەوید شەریفی کوڕی ئومێد خەڵکی گوندی کانی سفید و فواد مورادی ٣٧ ساڵان خەڵکی گوندی کێلەکەبود لە شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراوانیان دەستبەسەرکرد.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراوان زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.