مهاباد؛ گواستنەوەی عادل کاکە بۆ گرتوخانەی مهاباد

عادل کاکە، هاووڵاتی شاری مهاباد پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی مهاباد گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، عادل کاکە هاووڵاتی ٢٣ ساڵان خەڵکی گوندی دۆستالی لە مهاباد، پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی مهاباد گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری لە هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

سێشەمە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣ عادل کاکە، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی مهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوو. هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراویان دەستبەسەرکردبوو. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ ئازادی کاتی ئەیوب جوان پوور

ی اکتبر 6 , 2024
ئەیوب جوان پوور، چالاکی مەدەنی سەقز بەدانانی بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی سەقز ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ئەیوب جوان پوور، هاووڵاتی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی سەقز ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سزای ١٥ مانگ مانەوەی ناچاری ناوبراو لە شاری باوی لە خوزستان […]

You May Like