ورمێ؛ ئازادی مەرجدار بۆ کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی

کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی، ٢ بەندکراوی سیاسی کورد بەشێوەی مەرجدار و پاش ٥ ساڵ بەندی تەعزیری لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، ٢ بەندکراوی کورد لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ بەناسنامەی کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی، لە یەک بەڵگەی هاوبەش سزادرابوون، پاش ٥ ساڵ بەندی تەعزیری بەشێوەی مەرجدار ئازاد کران.

کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی، ٢ بەندکراوی سیاسی کورد لە ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨ لەگەڵ ٣ هاووڵاتی دیکە لە ورمێ دەستبەسەرکران و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترانەوە. کەیوان ڕەشوزادە لە ٨ی گوڵانی ١٤٠٣ بۆ ماوەیەک مانگرتنی لە خواردن کرد و بەهۆیەوە لەلایەن پاسەوانی گرتوخانە، لێدان و ئەشکەنجە کرا. کامران قاسمی لە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لە ناڕەزایەتی بە دۆخی خراپی گرتوخانە و دژایەتی لەگەڵ مۆڵەتەکەی، مانگرتنی لە خواردن کردبوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ سزای ٣ ساڵ بەندکردن بۆ ئیدریس کارساز

چ اکتبر 9 , 2024
ئیدریس کارساز، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن سزای دادگای ڕژیم بە ٣ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دادگای شۆڕشی شنۆ لە بڕیارێکدا ئیدریس کارساز، هاووڵاتی ٤٧ ساڵان خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ پارتێکی کوردی دژبەری ڕژیم، بە ٣ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. ناوبراو لە ١٣ی پووشپەڕی […]

You May Like