میلاد ناسری و ئاکام ئەمینی، ٢ لاوی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە بۆکان دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان ٢ لاویان دەستگیرکرد. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیانە میلاد ناسری و ئاکام ئەمینی، هەردوو خەڵکی گوندی کانی ڕەش لە شاری بۆکان بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاوڵاتیانەیان دەستگیرکردووە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە شوێنی مانەوە، هۆکارەکانی دەستگیری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.