سەقز؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

محەممەدعەلی وەیسی و سیروان خواکەرەمی، دوو هاوڵاتی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە هەژدەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، محەممەدعەلی وەیسی و سیروان خواکەرەمی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەممەدعەلی وەیسی لە شوێنی کارەکەی و سیروان خواکەرەمی لە ماڵەکەیدا، بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکران.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ جێبەجێکردنی سزای لێدانی شەلاق دژی ئاتەش شاکەرەمی، پوری نیکا شاکەرەمی

د نوامبر 10 , 2025
بەپێی بابەتێک کە ئاتەش شاکەرەمی، پوری نیکا شاکەرەمی لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی بڵاوی کردەوە، ناوبراو بە لێدانی شەلاق سزادراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٩ خەزەڵوەری ١٤٠٤ و بەپێی بابەتێک کە ئاتەش شاکەرەمی، پوری نیکا شاکەرەمی – لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی «ژن ژیان ئازادی» – لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی بڵاوی کردەوە، […]

بابەتی پەیوەندیدار