ورمێ؛ ئازادی کاتی فەرەیدوون سوڵتانی

فەرەیدوون سوڵتانی، هاوڵاتی شاری تیکاب بە دانانی بارمتەی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ فەرەیدوون سوڵتانی، هاوڵاتی شاری تیکاب بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

فەرەیدوون سوڵتانی، لە ٢ی سەرماوەز پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی تیکاب دەستگیر کرا و پاش ماوەیەک بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترابوو. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ بەردەوامیی دەستبەسەری و ناڕوونیی دۆخی عەبدوڵڵا کەریم گوڵان

پ دسامبر 5 , 2024
عەبدوڵڵا کەریم گوڵان، هاوڵاتی دانیشتووی سەقز بە تێپەڕینی ١١ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی هێشتا دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. ناڕوونیی دۆخی ئەم هاوڵاتییە بووەتە هۆی نیگەرانی خێزان و نزیکانی ئەو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ عەبدوڵڵا کەریم گوڵان، مامۆستای ئامادەیی و دانیشتووی سەقز، بە بێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە […]

You May Like