بە دەستگیرکردنی بێهزاد مەحموودی، هاوڵاتی گوندی پەسوێ لە شاری پیرانشار ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەمدواییەی پیرانشار بوو بە ٢ هاوڵاتی.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ بێهزاد مەحموودی، هاوڵاتی گوندی پەسوێ لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستگیریان کردووە.
لەم بارەیەوە کۆڵبەرنیوز پێشتر لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا زانیاری لەسەر دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی تر بە ناوی ئارام محەممەدی، خەڵکی گوندی پەسوێ لە شاری پیرانشار لە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بڵاوکردبۆوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستگیری، شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە.