مەیسەم کورانیان، گەنجێکی کوردی کەڵهوڕ خەڵکی شاری کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «مەیسەم کورانیان» لە کاتژمێر ٢٠ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە فولکەی تاقبستان لە کرماشان، کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و گیانی بەختکرد. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم گەنجە کوردەی کەلهوڕ خەڵکی گوندی کورانی سەر بە شاری کرماشان بووە و تەنیا سێ ڕۆژ پاش پێکهێنانی ژیانی هاوژینی بە گوللەی جەنگی گیانی لەدەستداوە.
هەروەها ناوەندەکانی ڕژیم بۆ ڕادەستکردنی تەرمی گیانبەختکردووانی کرماشان، لەنێوان ٧٠٠ ملیۆن تمەن تا یەک ملیارد تمەنیان لە بنەماڵەکان وەرگرتووە و بنەماڵەکان لەپێناو وەرگرتنەوەی تەرمەکان ناچار بە دانی ئەم پارەیە بوون.

