دیواندەرە؛ ئازادی کاتی ئەمیر محەمەدخانی، پاش ٢٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران

ئەمیر محەمەدخانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش تێپەڕینی ٢٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەمیر محەمەدخانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری دیواندەرە پاش تێپەڕینی ٢٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە دانانی بارمتە ی ٥٠٠ ملیۆن تمەن و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازادکرا.

ئەم هاوڵاتیە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەز لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرابوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادوەر لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەریان کردبوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بزووتنەوەی ڕۆژئاوا، بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورکیە، پێویستی بە پشتیوانیی جیهانی هەیە

ش دسامبر 28 , 2024
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، هێزەکانی سووریای دێموکراتیک لە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی دێسامبرەوە هێرشێکی بەرپەرچدانەوەیان بۆ سەر هێزەکانی ئەرتەشی نیشتیمانی سووریە، کە لەلایەن ئەرتەشی تورکیەوە پاڵپشتی دەکرێن، دەستپێکردووە. ئەوان ئەو هێزە بەکرێگیراوەیان سەرەڕای بەهرەمەندبوون لە پاڵپشتی هەمەلایەنەی زەمینی و ئاسمانی ئەرتەشی تورکیە، لە دەوروبەری شاری کۆبانی و بەنداوی تشرین ناچار بە پاشەکشە […]

You May Like