دوو چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی ئارمان سەلیمی و قانع خاتری، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشتکران و پاش چەند کاتژمێرێک لە لێپرسینەوەیان ئازاد کراون.
شایانی باسە ئەم دوو چالاکە ژینگەییە پێشتر بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز و چالاکییە ژینگەییەکان دەستبەسەرکراون و سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی بانگهێشت و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو هاوڵاتییە ڕوون نیین.