سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونی چارەنووسی لاوێک

بە تێپەڕینی ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەری پارسا ڕۆستەمی، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری سنە لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕدارانی شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی دژی سزای سێدارەدان ئەنجامدرا، هێشتا چارەنووسی ئەم لاوە ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣ پارسا ڕۆستەمی، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری سنە لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕدارانی شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی دژی سزای سێدارەدان ئەنجامدرا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەری ئەم لاوە هێشتا چارەنووسی ناڕوونە. ناڕوونی لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژانە ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناڕوونە. ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بازاڕداران و کاسبکارانی شارەکانی کوردستان وەکو سنە، سەقز، کامێران، بۆکان، مهاباد، شاباد، کرماشان، دیواندەرە و بۆکان لە ناڕەزایەتی دژی سزای سێدارەدان چالاکییەکانی ڕۆژانەی خۆیان ڕاگرت و دەستیان بە مانگرتن کرد.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ی ژانویه 26 , 2025
“ئەفشین موستەفاپوور”، هاوڵاتیی شاری نەغەدە پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە شەشی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەفشین موستەفاپوور، هاوڵاتیی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی شاری نەغەدە پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی شاری نەغەدە گواسترایەوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە […]

You May Like