بەهۆی نەبوونی شوێنی سەلامەتی کار و دۆخی ناجێگیری کارەوە، «دیندار خەلیلی» لە کاتی ئەنجامدانی کاردا لە وڵاتی تورکیە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، «دیندار خەلیلی» کرێکاری گوندی «کۆزە ڕەش» سەربە شاری سەڵماس، بەهۆی ڕووداوی کارەباوە لە وڵاتی تورکیە گیانی لەدەستدا. کرێکاران لە تورکیە لە بیمە و خزمەتگوزاری ئەمنییەتی لە شوێنی کار بێبەشن و بە مووچەی کەمتر کار دەکەن. لە کاتی ڕوودانی ڕووداوەکەدا، خاوەنکارەکان هیچ جۆرە بەرپرسیارەتیەک هەڵناگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی چاودێری سەلامەتی و پاکوخاوێنی کار «ISIG»، لانیکەم ٤٢٥ کەس لە چوار مانگی سەرەتای ٢٠٢٤ بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە وڵاتی تورکیە گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ڕاپۆرتی ئەم چاودێرە، لە کاتی هاتنە ناوەوەی حیزبی داد و گەشەپێدان لە خەرمانانی ١٣٨١ زیاتر لە ٣١ هەزار کرێکار لە ڕووداوەکانی کاردا گیانیان لەدەستداوە.
سەرەڕای نەبوونی سڵامەتی شوێنی کاری، مەترسییە کارییە جیاوازەکان و دۆخی خراپی کارکردن، ڕێژەی مانگرتنەکان لە ماوەی حکومڕانی حیزبی داد و گەشەپێدان کەم بووەتەوە. ڕێبەرانی یەکێتییە کرێکارییەکان لەو بڕوایەدان کە حکومەتی تاکڕەوانە و دۆخی فریاگوزاری دوو ساڵە پاش کودەتای شکستخواردووی ساڵی ١٣٩٥ بووەتە هۆکاری کەمبوونەوەی مانگرتنەکان.