کرێکاری؛ ئازادیی داود ڕەزەوی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای واحد

داود ڕەزەوی، لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای واحد پاسەکانی تاران و دەوروبەری، پاش سێ ساڵ زیندان، لە زیندانیی ئێڤین ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ خەزەڵوەری ١٤٠٤، داود ڕەزەوی، لە ئەندامانی بەئەزموون و ناسراوی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای واحد پاسەکانی تاران و دەوروبەری، پاش سێ ساڵ زیندان، بە مەرجدار لە زیندانیی ئێڤین ئازادکرا.

داود ڕەزەوی، لە ٥ ڕەزبەری ١٤٠١، بەهۆی هێرشی هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی ئێڤین گواسترابوویەوە. دەستبەسەرکران و سزادانی ناوبراو لەو کاتەدا کاردانەوەی فراوانی ناوەندەکانی سنفی و بەرگریکارانی مافی کرێکاران لە ئێران و دەرەوەی وڵات هەبوو.

سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای واحد لە ڕاگەیەندراوێکدا بەبۆنەی ئازادیی ناوبراو بڵاوکردەوە، بۆ دەربڕینی دڵخۆشی لە ئازادیی ئەم چالاکەی کرێکاری، داوای هەڵوەشانەوەی گشت تۆمار، مەرج و سنوورەکانی جێبەجێکراو بۆ ناوبراو دەکات. لە بەشێکی ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە؛

«گشت چالاکانیی کرێکاری و مەدەنی و تەواوی زیندانیانی باوەڕمەند و سیاسی دەبێت ئازادبن. بەهیوای ئاشتی و دادپەروەری لە ئێران و سەرتاسەری جیهان. چارەی کرێکاران و زەحمەتکێشان، یەکێتی و ڕێکخستنە».

ئازادیی داود ڕەزەوی، لەکاتێکدا ئەنجامدراوە کە زۆرێک لە چالاکانیی سنفی و کرێکاری هێشتا لە زیندانن و ناوەندەکانی کرێکاری چەندین جار لە بەردەوامی سەرکوت و فشار بۆ ڕێکخراوانی سەربەخۆی کرێکاری هۆشداریان داوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

١٣ی خەزەڵوەر، دوو گێڕانەوەی دژواز لە یەک بەروار

چ نوامبر 5 , 2025
١٣ی خەزەڵوەر لە ساڵنامەی ئێراندا وەک “ڕۆژی قوتابی” تۆمار کراوە، بەڵام ئەم بەروارە لە هەناوی خۆیدا دوو گێڕانەوەی تەواو دژواز لەخۆدەگرێت. گێڕانەوەیەکی فەرمی کە کۆماری ئیسلامی بەرەوپێشی دەبات و گێڕانەوەیەکی شۆڕشگێڕانە کە لە ناخی ئەزموونی ژیان و خەباتی جەماوەر و خوێندکارانەوە سەرچاوە دەگرێت. مێژووی دیاریکردنی ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی قوتابی […]

بابەتی پەیوەندیدار